زانکۆی کۆمار بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی چالاکیەکی ئەنجامدا
لە 11ی تشرینی یەکەمی 2022، بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکیی زانکۆی کۆمار چالاکیەکی ئەنجامدا کە تێیدا فێرخوازان چەند پۆستەرێکیان ئامادە کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر تەندروستی دەروونی. ڕۆژی تەندروستی دەروونی دەکەوێتە مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکەوە و هەر جارەو تەوەرێکی جیاواز و تایبەتی هەیە. تەوەری ئەمساڵی چالاکییەکە بریتی بوو لە “تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بکەینە ئەولەویەتی جیهانی”. لە میانی چالاکییەکەدا خوێندکاران پۆستەرەکانیان پێشکەش بە میوانەکانی چالاکییەکە کرد بە هیوای هۆشیارکردنەوەی ئامادەبوان لەسەر ئەم بابەتە. دوابەدوای ئەم چالاکییە، سیمینارێک لەبارەی تەندروستی دەروونی و ستیگما لە لایەن دکتۆر شەهلا عەلی هەڵگری دکتۆرا لە بواری ڕاوێژکاریی دەروونی پێشکەش کرا. هەروەها لە میانی سیمینارەکەدا کۆمەڵێک هۆکاری وەک مەترسی بۆ تێکچوونی باری دەروونی ڕوونکردەوە.