خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی شانۆگەری پێشکەش دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی سێ شانۆگەریان لە گۆشەی ئینگلیزی نمایش کرد. چالاکییەکە بەشێک بوو لە هەڵسەنگاندنی فێرخوازان وەک بەشێک لە وانەی دراما بە سەرپەرشتی مامۆستا کیژان سالار عەبدولقادر. ئامانجی چالاکییەکە ئەوە بوو کە خوێندکاران لە ڕێگەی ڕۆڵی کارەکتەرە جیاوازەکانەوە ئەو شتانە ئەزموون بکەن کە لە وانەی دراما دەیخوێنن. شانۆنامەکان بریتی بوون لە زمانی شاخ، دیالۆگێک کە لە زنجیرە تەلەفزیۆنییی ڤایکینگ وەرگیرابوو و هەروەها لە کۆتاییدا سەدای تەنیایی کە لەلایەن یەکێک لە خوێندکارانەوە نووسرابوو.