خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی سەردانی قوتابخانەی جونیەریان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و مامۆستا بیۆلا لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕێکخست. ئامانج لە گەشتەکە ئاناکردنی فێرخوازان بوو بە ئەزموونی وانەوتنەوە لە ژینگەی کاری ڕاستەقینەدا.
لە گەشتەکەدا خوێندکاران دابەشکران بەسەر سێ گروپدا کە هەر گروپێک لە چوار فێرخواز پێک هاتبوون. هەر گروپێک پلانی وانەی ڕێزمانیان دانابوو، کە خۆیان بەسەرپەرشتی مامۆستا بیۆلا پەرەیان پێدابوو، تا بە قوتابیانی خوێندنگەکەی بڵێنەوە. پلانی وانەکان پێشوەختە لەلایەن مامۆستای وانەکەوە پەسەندکرابوون. فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وانەیان بە خوێندکارەکانی قوتابخانە وتەوە. دوای تەواوبوونی وانەکان؛ خوێندکارانی زانکۆ بە شێوەیەکی دیار بەو چالاکییە دڵخۆش بوون.