پرسە و سەرە خۆشی زانکۆی کۆمار بۆ کۆچی دوایی د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و ئەدیب و ئەکادیمیست پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵمان پێگەیشت، بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆمارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادە و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین، ماڵئاوایی ئەو زانا لێهاتوەی کورد لەدەستدانێکی گەورە بوو بۆ کایەی ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی کورد، لە یەزدانی مەزن داواکارین بیخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بەهەشتی بەرین دوا ئارامگای بێت.