زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یاداشتنامەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی واژۆ کرد
لەبەرواری ١٢ی ئایاری ٢٠١٩، کۆتا رۆژی یەکەمین سیمپۆزیۆمی تەندرووستی نێودەوڵەتی، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی لەگەڵ پەیمانگای سان گالیکانۆ بۆ نەخۆشییەکانی پێست و پەیمانگای رێجینا ئێلینا بۆ شێرپەنجە واژۆ کرد.
ئامانجی یاداشتنامەکە بریتی بوو لە:
ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەشی رەسەن لەو بوارانەی کە جێی بایەخن بۆ هەردوو لا،
هاوکاریکردن لە گەشەپێدانی بڕۆگرامە ئەکادیمییەکان و رێکخستنی پرۆسەی فێربوون و فێرکردن،
ئاڵوگۆڕی کارمەند و مامۆستا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و راهێنانی پسپۆڕیی،
فەراهم کردنی هەمئاهەنگی لەگەڵ زانکۆ ئیتاڵیاییەکان، بە تایبەت بۆ وەدەستهێنانی هەلی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لەو زانکۆیانەدا.
سەرباری ئەمەش، ئەم یاداشتنامەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ کۆمەڵگاکەمان و پڕۆگرامی گۆڕینەوە و هاوبەشی دیپلۆما دابین دەکات، بە تایبەت لە بوارەکانی پزیشکی و پرۆگرامی زانستی.
شایەنی باسە کە لە رێگەی واژۆ کردنی ئەم یاداشتنامەیەوە، هەردوولا دەتوانن کاری هاوبەش بکەن و ئەنجامی توێژینەوەکانیان بگوازنەوە بۆ بازاڕی کار بۆ پێشخستنی سیستمی خزمەتگوزاری تەندرووستی لە هەرێمی کوردستاندا.