زانکۆی کۆمار پیرۆزبایی دەکات لە بەڕێز وەزیری نوێی خوێندنی باڵا بە بۆنەی دەست بەکاربوونی
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٩ شاندێکی زانکۆی کۆمار کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەددین سەعید سەرۆکی زانکۆی کۆمار و پڕۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی سەردانی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی هەرێمیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێزیان، داوای سەرکەوتنیان بۆ کرد لە ئەرکەکانیدا، هەروەها بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا لە بارەی چۆنێتی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەرەپێدانی بوارەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستاندا. بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆمار تیشکی خستە سەر چالاکیەکانی زانکۆی کۆمار و تایبەتمەندیەکانی زانکۆی کۆما ری ڕوونکردەوە وەک زانکۆیەکی پێشەنگ لە پەیڕەوکردنی سیستمی فێرکردنی هاوچەرخدا و چالاک لە بواری تۆژینەوەی زانستیدا، هەروەها باسی لە پێشکەوتنەکانی زانکۆ و پڕۆژەکانی داهاتووی زانکۆی کۆماری کرد. ىەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی سوپاسی وەفدی میوانی کرد و سەردانەکەی بە بایەخەوە نرخاند و ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ کۆمەکی و هاوکاری زانکۆی کۆمار و داوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ زانکۆی کۆمار کرد.