زانکۆی کۆمار بەشداری لە NUR 2019 دا دەکات
زانكۆی كۆمار بەشداری لە كۆبونەوەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان (NUR 2019) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەرواری 29 كانونی دووەمی 2019دا کرد. دكتۆر حمید زادە، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی كۆمار و هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان مامۆستا توانا طاهر، بەڕێوەبەری نوسینگەی دڵنیایی جۆری و مامۆستا رەنجدەر سەعید، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی نوێنەرایەتی زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیایان کرد. كۆبونەوەكە بە مەبەستی تاووتوێ كردنی ئەم بابەتانەی لای خوارەوە ئەنجام درا:
- پێداچونەوە بە رێنماییەکانی هەڵسەنگاندن
- جێگۆڕکێ پێ کردنی چەند خاڵیك
- رێکخستنەوەی چەند بڕگەیەک لە پەڕاوی ریزبەندی کردنەکان
- گفتگۆ كردن لەسەر چەند بابەتێکی بایەخداری زانکۆکان
- گفتوگۆ كردن لەسەر کێشەی گۆڤارە ئەکادیمییەکانی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان.