د. رۆبرت ئەمین دەبێتە مامۆستا لە زانکۆی کۆمار
زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا بە خێرهاتنی گەرمی بەڕێز د. رۆبرت ئەمین وەک مامۆستا لە زانکۆدا دەکات. د. رۆبرت رابەرێکی جیهانی باوەڕپێکراوە لە بواری پرۆسێسەکردنی نەوت و گازی سرۆشتیدا. خاوەنی ١٥ بڕوانامەی نێودەوڵەتی داهێنانە و چەندین خەڵاتی لە بەرامبەر داهێنانەکانی وەرگرتووە. لەوانە خەڵاتی نیشتمانی یوریکای ئوسترالیایی بۆ داهێنانی ئەندازیاری ٢٠٠٢ و خەڵاتی نیشتمانی ئوسترالیایی (کار – دیداری خوێندنی باڵا) ٢٠٠٢ و براوەی دووەهەمی خەڵاتی داهێنەری ساڵی رۆژئاوای ئوسترالیا ٢٠٠٧ (وزەی سارد) و خەڵاتی کێرتن بۆ داهێنانی بازرگانی ٢٠٠٩یە. یەکەم سەرۆکی دامەزراوەی وزەی وودساید لە زانکۆی کێرتن ١٩٩٨-٢٠٠٩ بووە. لە ساڵی ٢٠١٠وە بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زانایە. د. رۆبرت توانیویەتی رێنمایی راوێژکاریی پێشکەش بە چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوت و گاز بکات.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی د. رۆبرت و دەستکەوتەکانی سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://www.linkedin.com/in/prof-robert-rebwar-amin-a04b6a104/