لە ئەبو زەبی، فێرخوازانی زانكۆی كۆمار پلەی چوارهەم بەدەست دەهێنن
بە سپۆنسەری بەشی ئەندازیاری نەوت و بە هەمئاهەنگی لەگەڵ بەشی فێرخوازانی زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا چوار فێرخوازی زانکۆ بەشداریان لە كۆنفرانسی ADIPEC 2018 كە روژانی 13-15 تشرینی یەكەم 2019 لە شاری ئەبۆ زەبی بەرێوە چوو کرد.
هەریەك لە فێرخوازان سۆنیا بیستون و احمد فرید و بڵند عمر و شیركۆ سیروان لە برنامەكەدا بەشدار بوون . ئەمەش لە كۆی 17 کۆمەڵە کە لە باشترین زانكۆكانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست و ئاسیا هەڵبژێردرابوون. . فێرخۆازانی زانكۆی كۆمار بابەتێکیان بە ناونیشانی “تەکنەلۆجیایی تازەدەرکەوتوو و ئاڵۆزی کردارەکان” پێشکەش کرد کە تیایدا باسیان لە رۆڵی زیرەکی دەستکرد لە پیشەسازی نەوتدا کرد.
بە ناوی بەشی ئەندازیاری نەوتی زانكۆی كۆمار بۆ زانست وتەكنەڵۆجیاوە، پیرۆزبایی لە تیمی هەڵبژێردارو دەكەین بۆ بە دەستهێنانی پلەی چوارهەم لەم پێشبڕكێیەدا.