دووهەم ئاهانگی دەرچوونی فێرخوازانی زانكۆی كۆمار سازدرا
لە رۆژی شەممە بەرواری 27 تشرینی دووهەمی 2018 ز زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا دووهەم ئاهەنكی دەرچوونی فێرخوازانی سازدا. بەریزان وەزیری خوێندنی باڵا و تۆێژینەوە ی زانستی، دكتور یوسف گوران، و نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی و راوێژكاری وەزیری خوێندنی بالا بەڕێز دكتۆر ئامانج سعید و سەرۆكی زانكۆ ئەهلی و حکومییەکان و دەستەی ئەمینداران و خیزان و هاوڕێیانی دەرچوانی 2018 لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوون.
هەریەك لە سەرۆكی زانكۆی كۆمار و جەنابی وەزیر و سەرۆكی دەستەی ئەمینداران و فێرخوازی یەکەمی زانكۆ وتەی خۆیان پێشكەش كرد و گوزارشتیان لە خۆشحاڵی خۆیان بەم رۆژەوە کرد بە هیوای ئایندیەکی گەش.
دواتر سەرۆك بەشەكان داوایان لە سەرۆكی زانكۆ كرد رەزامەندی بفەرموێت بە پێدانی برۆانامەی باكالۆریۆس بە دەرچوان . بەرێزیان بە خۆشحاڵیەوە بڕوانامەی بە سەر ٢١٠ دەرچوودا دابەش کرد.
ئاهانگەكە بە گرتنی چەند وێنەیەكی فێرخوازان لەگەڵ سەرۆك بەشەكان و مامۆستایان كۆتایی پێ هات.