زانکۆی کۆمار پلەی چوارەمی لە پاڵەوانێتی شەترەنجی کوردستان بەدەست هێنا
زانکۆی کۆمار بەشداری پاڵەوانێتی شەترەنجی کوڕانی کرد کە لە ٢٢-٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.
دوای زنجیرەیەک یاری چالاک و پڕ کێبڕکێ، زانکۆی کۆمار توانی پلەی چوارەم لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکان بە دەستبهێنێت. شایەنی باسە ئەم ئەنجامە ڕەنگدانەوەی لێهاتوویی و ئیرادەی بەهێزی فێرخوازەکانمانە و هەروەها پەرەسەندنی بەشداری زانکۆی کۆمارە لە پێشبڕکێ وەرزشی و فیکرییەکاندا.
زانکۆی کۆمار بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم دەسکەوتە لە تیمی شەترەنجی زانکۆ دەکات و سوپاسی خۆبەخشی و گیانی وەرزشییان دەکات.






