زانکۆی کۆمار مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ فێرخوازە یەکەمەکانی بەهاری ٢٠٢٥ سازکرد لەسەر ئاستی هەموو بەشەکان
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا مەراسیمێکی تایبەتی ئەنجامدا بۆ ناساندنی سێ فێرخوازی یەکەمی سەر ئاستی هەموو بەشەکان بۆ وەرزی خوێندنی بەهاری ٢٠٢٥. لە چالاکییەکەدا پیرۆزبایی لە فێرخوازان کرا بۆ ئەم دەستکەوتە ئەکادیمیە.
مەراسیمەکە بە وتاری پێشوازی دەستیپێکرد کە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە پێشکەشکرا، تێیدا پیرۆزباییەکی گەرم لە فێرخوازان و کەس و کاریان کرا و پێزانین پشتگیری بەردەوامی سەرۆکایەتی بۆ فێرخوازەکان دووپاتکرایەوە.
هەر لە میانی مەراسیمەکەدا بەڕێز مامۆستا بەمۆ نادر بەڕێوەبەری ئۆفیسی کاروباری فێرخوازان و تۆمار وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی ماندووبوون و کۆڵنەدان و فێربوونی بەردەوام.
دوای وتارەکان، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە فێرخوازە یەکەمەکان کرا لەلایەن سەرۆک بەشەکانیان وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەدای ئەکادیمیان.
چالاکییەکە بە کۆبونەوەیەکی دایک و باوکان و فێرخوازەکان و مامۆستایان کۆتایی هات کە دەرفەتێک بوو تا بتوانن لە نزیکەوە ئاشنای کەس و کاری فێرخوازان ببن.





































