بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی کۆمار بە هاوبەشی لەگەڵ فاروق گروپ سیمپۆزیۆمیەکی ئەنجامدا لەسەر کاری سەرچاوە مرۆییەکان لە سەردەمی ژیری دەستکرددا
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری گروپی وەبەرهێنانی فاروق، سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی HR لە سەردەمی AI ڕێکخست.
سیمپۆزیۆمەکە سەرنجی خستە سەر کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر بواری سەرچاوە مرۆییەکان، هەروەها تیایدا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە چۆن AI کاریگەری دەبێت لەسەر دامەزراندنی کارمەند و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن و پەرەپێدانی بەهرەمەندەکان. لەم چالاکییەدا هەریەک لە مامۆستایان و فێرخوازان کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر دەرفەت و تەحەدیەکانی تێکەڵکردنی AI لە سیستەم و پراکتیکەکانی کاری HR کرد.
ئەم سیمپۆزیەمە لەلایەن مامۆستا ڕەزان کەرکوکلی مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو. هەر لە میانی سیمپۆزیەمەکەدا هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر ئەحمەد دەمیر، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی کۆمار و بەڕێز ئەحمەد عزەت ئەلبوحەیری، بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان لە گروپی وەبەرهێنانی فاروق دوو بابەتیان سەبارەت بە تەوەرەکە پێشکەشکرد.
دوای پێشکەشکردی بابەتەکان، زەمینە بۆ پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە، ئەمەش ڕێگەی بە بەشداربووان دا بیرۆکە و تێڕوانینەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن سەبارەت بەوەی کە چۆن دامەزراوەکان دەتوانن ئامرازەکانی AI بە شێوەیەکی کاریگەر بگونجێنن لە هەمان کاتدا ڕێبازێکی مرۆڤ-سەنتەری بپارێزن.