یەکەی دڵنیایی جۆری زانکۆی کۆمار ڕاهێنانێکی گشتگیری بۆ مامۆستایان بۆ وەرزی پاییزی ٢٠٢٥ ئەنجامدا
یەکەی دڵنیایی جۆری وەرزی پاییزی ٢٠٢٥ی بە زنجیرەیەکی گشتگیری ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دەستپێکرد کە لە ٣١/٨ تا ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو. ڕاهێنانەکە بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە مامۆستایان بە نوێترین ئامراز و شێواز و پراکتیکەکانی وانەوتنەوە کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی ئاشناکران.
لە میانی ڕاهێنانەکەدا مامۆستایان بەشدارییان لە دانیشتنێکدا کرد لەسەر تێکەڵکردنی ژیری دەستکرد لە ناو پۆلەکاندا، ئەم سیمینارە لەلایەن دکتۆر موئەیەد جەجۆ و دکتۆر ڕاویا تەحریر پێشکەشکرا، کە تیایدا تیشک خرایە سەر ستراتیجییە پراکتیکییەکان بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە پۆلدا.
هەروەها پرۆگرامەکە دەرفەتێکی بۆ مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ڕەخساند بۆ پێشکەشکردنی چەند بابەتێک لەسەر بەکارهێنانی ڕێبازەکانی “فێربوون بە ئەنجامدان” لە وانەوتنەوەیان لە وەرزەکانی پێشوودا.
هەر ل ڕاهێنانەکەدا چەند دانیشتنێکی تایبەت بۆ مامۆستایانی نوێی زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو کە چەند بابەتێکی جیاوازی لە خۆ گرتبوو. بابەتەکان بریتی بوون لە پێداگۆجی داهێنەرانە و دیزاینکردنی ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن کە لە لەلایەن دکتۆر توانا تاهیر بە ڕێوەچوو. هەروەها شێوازە نەخوازراوەکانی فێرکردن لە زانکۆی کۆمار لەلایەن دکتۆر ئەحمەد غەنی، و گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی خوێندکاران لەلایەن دکتۆر شەهلا عەلی بە ڕێوەچوون.
هەر لەم ڕاهێنانەدا مامۆستایانی سەرجەم بەشەکان بابتەکانی وانەی خۆیان پێشکەش کرد و پلانی کۆرسە نوێکراوەکانیان خستەڕوو، و باسیان لە گۆڕانکاریی و پێشکەوتنەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو کرد. ئەم بابەتانەش لەلایەن سەرۆک بەشەکان و ئۆفیسی دڵنیایی جۆری سەرپەرشتی دەکران کە مەبەست لێی دڵنیابوون بوو لە هاوئاهەنگی لەگەڵ ستانداردە ئەکادیمییەکانی زانکۆی کۆمار و ڕێبازەکانی وانەوتنەوە کە فێرخواز تێیدا چەقی پرۆسەکەیە.