زانکۆی کۆمار لەسەر ئاستی نیشتمانی وەک مۆدێلێک بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی لە خوێندنی باڵادا دەناسرێنێت
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا جارێکی دیکە خۆی سەلماند کە پێشەنگە لە داهێنان و گۆڕینی دیجیتاڵیدا و میوانداری شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی کرد.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز ساڵح سەعد ساڵح، بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی ڕاهێنان و گەشەپێدان لەسەر داوای وەزارەت سەردانی زانکۆی کۆماریان یان کرد. مەبەست لەسەردانەکە ئاگاداربوون بوو لە کارەکانی زانکۆکە لە بنیاتنانی سیستەمێکی خوێندنی باڵای تەواو دیجیتاڵی. سەردانەکە دوا بە دوای ئەوە هات کە پێشوتر وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆی کۆماری وەک مۆدێلێک بۆ زانکۆکان لە سەرانسەری عێراق دیاری کردووە.
لەم میانی سەردانەکەدا، زانکۆی کۆمار چەند بابەتێکی لەسەر تەکنەلۆجیا سەرەکییەکانی پێشکەش کرد، لەوانە MyKomar – کە پلاتفۆرمێکی ناوخۆیی کە هەموو قۆناغەکانی گەشتی فێرخوازان لە وەرگرتنەوە تا دەرچوون بەڕێوەدەبات – و دکتۆر KoBot، کە یاریدەدەرێکی بەهێزی AI کە هەردوو پرۆسەی ئەکادیمی و کارگێڕی ڕێکدەخات
شاندەکە ستایشی شێوازی بیرکردنەوە و کارکردنی پێشکەوتووی زانکۆی کۆماریان کرد، کە شێوازەکانی وانەوتنەوەی مۆدێرن لەگەڵ تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو تێکەڵ کردووە بۆ ئامادەکردنی دەرچووان بۆ سەرکەوتن لە سەدەی بیست و یەکەمدا. هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و تەکنیکی بۆ یارمەتیدان لە بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری عێراق.
ئەم دانپێدانانە دوای ماوەیەکی کەم لە پلەی یەکەمی داهێنان لە نێوان هەموو زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراق دێتبۆ زانکۆی کۆمار کە بەڵگەیە لەسەر ڕۆڵی پێشەنگی نیشتمانی لە کاروباری تەکنەلۆجیدا.