فێرخوازانی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کۆمپیوتەر ١٣ پرۆژەی زانستیان نمایش کرد
لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی زانستی کۆمپیوتەرو ئەندازیاری کۆمپیوتەر١٣ پڕۆژەی زانستیان نمایش کرد. فێرخوازان پرۆژەکانیان لە بەردەم کۆمەڵێک لە ستافی ئەکادیمی و فێرخوازان پڕۆژەکانیان ڕوون کردەوە و گفتوگۆیەکی زانستیان لەمەڕ بابەتەکان ئەنجامدا. ئەوان ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر پرۆسەکانی گەشەپێدان داو و پەیوەندییان لە نێوان کارەکانیان و بەکارهێنانی جیهانی ڕاستەقینەدا لە چەندین بواردا دروستکردووە، لەوانە بازرگانی، پەروەردە، گواستنەوە و بواری پزیشکی.