زانکۆی کۆمار پانێڵێکی تایبەت بە “تەحەددیات و دەرفەتەکانی کۆمپانیا قەبارە بچووک و ناوەندەکان لە هەرێمی کوردستان” ئەنجامدا
ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، پانێڵێکی بەناونیشانی “تەحەددیات و دەرفەتی کۆمپانیا قەبارە بچوک و ناوەندەکان لە هەرێمی کوردستان”. ئەنجامدا
گفتوگۆکە پێکهاتبوو لە پسپۆڕانی جیاوازی بوارەکە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە ناوچەکەدا. لە کاتێکدا کە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان بە شێوەیەکی گشتی ناسراون بەوەی کە هەلی کار دەرەخسێنن و کایەی ئابووری هەمەچەشن دەکەن، بەڵام بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکان لەوانە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و بەربەستە یاساییەکان و ژێرخانی گەشەنەکردوو.
پانێڵستەکانی ئەم گفتوگۆیە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر بەیاد جەمال عەلی و بەڕێز ئازاد قاسم کە تێڕوانینێکی گرنگیان پێشکەش کرد سەبارەت بە بەربەستەکان و چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ گەشەی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە هەرێمی کوردستان. دانیشتنەکە لەلایەن د. پاکزاد فازڵ و خاتوو ڕەزان کەرکوکلی سەرپەرشتی کرا، کە ڕێنمایی گفتوگۆکەیان کرد، و گفتوگۆیەکی ماناداریان لەسەر هەردوو بەربەستەکان و چارەسەرەکان دروستکرد.