زانکۆی کۆمار یادی ئەنفالی کردەوە
ڕۆژی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی بۆ یادی قوربانیانی کەمپینی ئەنفال، کە یەکێکە لە لاپەڕە پڕ ئازارەکانی مێژووی کورد سازکرد. لە چالاکییەکەدا مامۆستایان و خوێندکاران و سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆ ئامادەبوون.
بۆنەکە لە لایەن دکتۆر دکتۆر هێمین کرایەوە بە پێشکەشکردنی پوختەیەک لەبارەی کۆمەڵکوژی ئەنفالەوە و هەر لە چالاکیەکەدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە وەک ڕێزێک بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە. پاشان بانگهێشتی دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشکەشکردنی وتارێک. دوابەدوای لێدوانەکانی، ئامادەبووان بۆ ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی كارەساتەکە.
جێگای سەرنجی سیمینارەکە، پێشکەشکردنی سیمینارێک بوو لە لایەن بەڕێز محەممەد ساڵح تۆفیق، توێژەر و پسپۆڕ لە بواری جینۆساید و ئەنفال. بەڕێز محمد ساڵح تۆفیق لە سیمینارەکەیدا باسێکی وردی لە ڕووداوەکان و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی هەڵمەتەکە لەسەر کۆمەڵگای کوردی پێشکەش کرد.
وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییەکەی، لە کۆتایی سیمینارەکەیدا پڕۆفیسۆر دکتۆر سەلاحەدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار، بڕوانامەی پێزانین و قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی یادی ئەنفالکراوان و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو.