زانکۆی کۆمار هاوبەشییە جیهانی و ناوخۆییەکانی فراوانتر دەکات بە واژۆکردنی دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ڕۆنگگۆلاوێی ئەندۆنیسی و سەنتەری ڕاهێنان و توێژینەوەی ئەندازیاری گواستنەوەی کوفە
لە بەرواری ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا هەنگاوێکی دیکەی بەرەو بەهێزکردنی پەیوەندیە ئەکادیمی و زانستیەکانی نا بە واژۆکردنی دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ڕۆنگگۆلاوێ، توبان، لە ئەندەنوسیا، و سەنتەری ڕاهێنان و توێژینەوەی ئەندازیاری گواستنەوەی کوفە.
ئامانجی ڕێککەوتنەکان پەرەپێدانی بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی فێرخوازان مامۆستایان و دەستپێشخەرییە هاوبەشەکانی توێژینەوە و هاوکاری ئەکادیمییە. بەپێی ئەم یاداشتنامانە، هەریەک لەم هاوبەشیە نێودەوڵەتی و ناوخۆییانە ئاسانکاری دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمیی و چالاکییە زانستییەکانی وەک کۆنفرانس و سیمینار و بەرنامەی ڕاهێنانی تایبەتمەند.
یاداشتنامەکە لەگەڵ زانکۆی ڕۆنگگۆلاوێ لە توبان، بڕگەیەکی گرنگە لە فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی کۆمار، کە دەرفەتی نوێ پێشکەش بە فێرخوازان و مامۆستایانی دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی جیهانی. سەرەڕای ئەوەش، هاوبەشییەکە ڕێگا خۆشکەرە بۆ مامۆستایان لە زانکۆی کۆمار بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی هەمەئاهەنگی نێودەوڵەتی لە بواری پەروەردە و توێژینەوەدا.
بە هەمان شێوە، یاداشتنامەکە لەگەڵ سەنتەری ڕاهێنان و توێژینەوەی ئەندازیاری گواستنەوەی کوفە، هاوکاری ئەکادیمی و تەکنیکی لە ناوخۆی عێراقدا بەهێزتر دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەستپێشخەری توێژینەوەی زیاتر و پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و ڕاهێنانی تایبەتمەند بۆ مامۆستایان و فێرخوازان فەراهەم بکات.
ئەم ڕێکەوتنانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زانکۆی کۆمارە بۆ بەرەوپێشبردنی بواری ئەکادیمی و بەشداریکردنی لە چالاکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و پێشخستنی توێژینەوە و پەروەردە.