ستافی زانکۆی کۆمار بەشدارییان لە سیمیناری کارامەیی پەیوەندیکردن کرد
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دکتۆر لوقمان سیوەیلی سیمینارێکی سەبارەت بە تواناکانی پەیوەندیکردن بۆ ستافی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئەنجامدا.
لە میانی سیمینارەکەدا، دکتۆر لوقمان جەختی لەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە کارامەیی پەیوەندیکردن لە کولتوورەکەماندا دەیگێڕێت و هەروەها گرنگییەکەی لە بنیاتنانی تۆڕبەندی و پەیوەندی کاریگەرانە لەگەڵ دەوروبەردا. هەر لە سیمینارەکەدا دکتۆر لوقمان تێڕوانینێکی پراکتیکی لە بارەی هونەرەکانی پەیوەندی کردن پێشکەش کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی پیشەیی نێوان کارمەندان، هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونی زانکۆکە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هاوبەش و کۆمەڵایەتی.
زانکۆی کۆمار بەردەوامە لە گرنگیدان بە دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ سەرجەم کارمەندان و، دڵنیابوون لە باشی لە خزمەتگوزاری و کارلێککردندا.