زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و زانکۆی تەکنەلۆجی ئاسیا هاریکاری زانستی ئەنجام دەدەن
لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا هاوبەشییەکی زانستی لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجی ئاسیا (AIT) لە تایلەند ئەنجامدا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەرفەتی خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی. ئەم هاوکارییە لە ژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان و تیمێکی تایبەتمەند کە پێکهاتبوون لە دکتۆر نۆئێل ڤینای تۆماس و دکتۆر مستەفا حەسەن و دکتۆر موئەیەد جەجۆ ئەنجامدرا. زانکۆی AIT کە وەک یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئاسیا ناسراوە و ڕیزبەندی جیهانی ٢٠١-٣٠٠ یە، سکۆلەرشیپ پێشکەش بە دەرچووانی زانکۆی کۆمار پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی ماستەر لە زانستی بایۆمێدیکاڵ و کارگێڕی کار.
ئەم دەستپێشخەرییە بڕگەیەکی گرنگە لە هەوڵەکانی زانکۆی کۆمار بۆ دابینکردنی دەرفەتی خوێندنی باڵا و دەرفەتی گەشەکردنی پیشەیی بۆ دەرچووانی. سکۆلەرشیپەکان ئامانجیان پاڵپشتیکردنی خوێندکارانە لە ڕووی داراییەوە، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن خوێندنیان لە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی تەواو بکەن کە ناوبانگێکی ئەکادیمی بەرزی هەیە. لەم هەوڵەدا پشتگیری بەڕێز دکتۆر ئەحمەد غەنی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەدیهێنانی ئەم هاوبەشییەدا، کە هاوکارە لە دابینکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی گەشەپێدانی کەسی و پیشەیی دەرچوانی زانکۆ.