قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە دەرچوانی خولی حەوتەمی زانکۆی کۆمار دەکات
بەبۆنەی خولی حەوتەمی دەرچووان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی زانکۆی کۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر سەلاحەدین سەعید علی دەکات. لە پەیامەکەیدا بەڕێزیان پیرۆزبایی لە دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکات و هیوای ئایندەیەکی گەشیان بۆ دەخوازێت و هەروەها هیواخوازە دەرچوان بەشدارییەکی ئەرێنیان هەبێت لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی. سەرەڕای ئەوەش، بەڕێز قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی SCImago و هیوای داهاتویەکی پرشنگداری بۆ ستاف و مامۆستایان و خوێندکاران خواست لە کارەکانی داهاتوویان. هەروەها هیوای خواست ئەم دەستکەوتە ببێتە هۆکارێکی پاڵنەر بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.