زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە پاڵەوانێتیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانى ٢٠٢٣ بۆ مامۆستایان دوو سەرکەوتنی تۆمار کرد
لە پاڵەوانێتیی مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کە تێنسی سەر مێز و شەترەنج و مەلەوانیی لەخۆگرتبوو، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا و دوو جامی پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا. ئەم چالاکییە کە بە میوانداری و ڕێکخستنی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژانی ١٧-١٨ی ئابی ٢٠٢٣، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
زیاتر لە دە زانکۆ کە لە سەرانسەری کوردستانەوە بەشداری ئەم چالاکییە بوون و لە ناویشیاندا زانکۆی کۆمار بە بە سێ تیمی مەلەوانی و شەترەنج و تێنسی سەر مێز بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە کرد. لە ئەنجامەکاندا تیمی تێنسی سەر مێزی زانکۆی کۆمار پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و تیمی شەترەنجیش پلەی دووەمی تۆمارکرد.