دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری تورکیا
ڕۆژی 20ی کانونی یەکەمی 2022، د.دلاوەر هادی سەرۆکی بەشی ژمێریاری لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی لەسەر “قەیرانەکانی لیرەی تورکی و کاریگەری لەسەر کەرتی جیاوازی ئابووری” پێشکەش کرد. لە سیمینارەکەدا د.دلاوەر باسی لە ئەنجامەکانی یەکێک لە توێژینەوەکانی کرد کە لە گۆڤاری بەناوبانگی “Finance Research Letters” بڵاوکراوەتەوە. توێژینەوەکە باس لە پەیوەندییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی نێوان دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەکات لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٢، و لە ئەنجامیشدا کاریگەری لەسەر ئابووری تورکیا بە شێوەیەکی گشتی. سیمینارەکە بە کۆمەڵێک پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان کۆتایی هات کە باسیان لە کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دراو لەسەر ئابووری وڵات کرد.