پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار سیمینارێک لەسەر گرنگی خێزان و فرەچەشنی سازکرد
ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار (KPDI)، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیالۆگ و ڕۆشنبیری و ڤایۆلێت سیمینارێکیان بۆ فێرخوازان ساز کرد لەسەر گرنگی خێزان و فرەچەشنی و بنیاتنانی کەسایەتی. ئامانج لە سیمینارەکە دروستکردنی ژینگەیەک بوو کە فێرخوازان تێیدا پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ خێزانەکان و هاوڕێکانیان دروست بکەن. سیمینارەکە لەلایەن د.ئەرین ئەحمەد محەمەد، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرا. خوێندکارانی KPDI لە سیمینارەکەدا بەشدارییان کرد و گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ دکتۆر ئەرین و هاوڕێکانیان ئەنجامدا لەسەر گرنگی قبوڵکردنی جیاوازیەکان لە خێزانەکاندا بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی گشتگیر بۆ هەمووان.