بەشی دەرمانسازی پڕۆژەی “بەڵێننامەی بمپارێزە”ی ئەمجامدا
ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی 2022، بەشی دەرمانسازی، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، پڕۆژەی “بەڵێننامەی بمپارێزە”ی ئامادە کرد. ئەم دەستپێشخەریە لەلایەن دکتۆر نەشمیل عەبدوڵڵا، بڕیاردەری بەشی پزیشکیی دەرمانسازیی لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری بەشەکە ئامادەکرابوو. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان بەشێوەیەکی سەلامەت بۆ زیاتر باشترکردنی تەندروستی گشتی و کەمکردنەوەی بەرگری دژەبەکتریاکان. پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ، پرۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین سەعید عەلی، لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان کرایەوە. لە چالاکییەکەدا فێرخوازان و مامۆستایان و میوانان ئامادەبوون کە تێیدا بەڵێنەکانیان هەڵبژارد بەو هیوایەی کە دژەبەکتریاکان لە داهاتوودا بە سەلامەتی بەکاربهێنرێن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان و هەروەها کەمکردنەوەی بەرگری دژەبەکتریاکان.
دژەبەکتیریاکان بریتین لە پێکهاتەی کیمیایی کە لە زیندەوەرەکانەوە وەرگیراون یان بەرهەم هاتوون، کە بە چڕیی کەم توانای ئەوەی هەیە ڕێگە لە پرۆسەی ژیانی وردە زیندەوەران بگرێت. دەکرێت دژەبەکتیریا بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردن یان ڕێگریکردن لە هەندێک جۆری هەوکردنی بەکتریا. بەڵام خراپ بەکارهێنان یاخود بەکارهێنانی ناپێویستیان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرگری دژەبەکتریا کە دەکرێت چاکبونەوەی نەخۆش پەک بخات.