زانکۆی کۆمار دەستپێکی وەرزی پایزی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕاگەیاند
یەکەی دڵنیایی جۆریی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆنەیەکی ڕێکخست کە تێیدا بەخێرهاتنی مامۆستایانی کرد وەک دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن بۆ ساڵێ ٢٠٢٥-٢٠٢٦. بۆنەکە بە پەیامێکی بەخێرهاتن لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر کاوس فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان دەستیپێکرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر پابەندبوونی زانکۆکە بە بەرزی ستانداردی ئەکادیمی و هاوکاری نێوان مامۆستایان.
دوا بە دوای وتارەکەی، مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان بەشدارییان لە چەندین دانیشتنی جیاوازدا کرد. بەڕێز محەمەد عومەر، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان بابەتێکی پێشکەش کرد کە تێیدا باسی لە سیاسەتەکانی HR و کارگێڕی زانکۆکە کرد. هەروەها بەڕێز مامۆستا بەمۆ نادر، بەڕێوەبەری یەکەی کاروباری فێرخوازان تێڕوانینێکی سەرەکی سەبارەت بە سیاسەتی OSAR ی زانکۆی کۆمار و پراکتیزەکانی فێرکاری پێشکەش کرد. هەر لە میانی پڕۆگرامەکەدا، بابەتێک لە لایەن خاتوو شانیا خەباتەوە پێشکەشکرا لەسەر ڕێنماییەکانی تاقیگە: ئالانگاری و چارەسەرەکان. هەروەها دکتۆر ڕاویا تەحریر لە وتەیەکدا باسی لە پلاتفۆرمی یونسکۆ-IIOEی کرد و تیشکی خستە سەر تواناکانی بۆ بەکارهێنانی بواری ئەکادیمی.
لە کۆتاییدا بەڕێزمامۆستا بەڵێن نەجمەدین بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر یەکەی بەرهەمهێنانی میدیایی و بەبازاڕکردن پێشکەشی کرد، دواتر دانیشتنێکی کۆتایی بەڕێوەچوو کە تێیدا سەرۆکی بەشەکان مامۆستایانیان ناساند بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاری لە سەرانسەری هەموو بەشەکاندا.
ئەم پرۆگرامە پێشوازییە کە بەشێکە لە کلتوری زانکۆی کۆمار لە سەرەتای هەر وەرزێکدا، کە مەبەست لێی دەسپێکێکی ئەرێنیە بۆ وەرزی نوێ و دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو و تێگەیشتن و هاوتەریب بوون لەگەڵ دیدگای زانکۆ.