Back

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا براوەی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆی ڕاگەیاند

ڕۆژی 12ی ئازاری 2024، بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا مەراسیمی ڕاگەیاندنی براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆی ئەنجامدا. مەراسیمەکە بە وتەیەک لەلایەن دکتۆر سەلاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆوە دەستیپێکرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم …

زانکۆی کۆمار هاوبەشی لەگەڵ ئەکادیمیای هواوی ICT دادەمەزرێنێت

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی تەکنەلۆجی و ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە فەرمی ئەکادیمیای ICT ی هواوی دامەزراند. ئامانجی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ هواوی دروستکردنی پردی پەیوەندیە لە نێوان فێربوونی …

زانکۆی کۆمار میوانداری خولی فوتساڵ دەکات بۆ سەرجەم زانکۆکان

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کۆتایی بە هەفتەیەکی پڕچالاکی فوتساڵ هێنا، لەم ماوەیەدا میوانداری خولێکی کوڕانی کرد لە ٣ تا ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو. زانکۆکانی بەشداربوو لە خولەکە بریتی بوون لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، زانکۆی چەرمۆ، …

سەرۆکی زانکۆی کۆمار لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە سەبارەت بە داڕشتنی یاسای نوێی خوێندنی تایبەت

لە بەرواری ٧/٣/٢٠٢٤، لە وۆرکشۆپێکی گرنگدا کە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراقەوە سازکرابوو، کە لە هۆڵی ئەلشیبیبی لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆر د. سەڵاحەدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بە …

پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆبۆتیکی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو

لە تێکەڵکردنێکی سەرنجڕاکێشی هەرسێ بواری میکانیک و کارۆموگناتیسی و پرۆگرامسازی، فێرخوازانی وانەی فیزیای گشتی لە  زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا گۆڕانکاریەکی بەرچاویان لە پەروەردەی پراکتیکیدا کردووە. وەک بەشێک لە یەکەم پڕۆژەی خۆیان لە پرۆگرامی فێربوون بە ئەنجامدان، حەوت ڕۆبۆتی …

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا میوانداری سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای مۆدێرن لە پیشەسازی نەوت و گاز دەکات

ڕۆژی ٦ و ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجیی عێراق و زانکۆی ئەل موستەقبەل و کۆمپانیای پاڵاوگەکانی ناوەڕاست، بە سەرکەوتوویی میوانداری سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای مۆدێرن لە پیشەسازییەکانی نەوت و گازدا کرد. …

یەکەی ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی کۆمار سیمپۆزیۆمێک لەسەر بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و داهاتووی مرۆڤایەتی ئەنجامدا

دوای دیداری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانکۆکان لە ٢٦ی شوبات بۆ تاوتوێکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، یەکەی ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی کۆمار سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی “بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و داهاتووی مرۆڤایەتی ئەنجام دا. ئامانج لەم سیمپۆزیۆمە بڵاوکردنەوەی …

زانکۆی کۆمار بەشداری لە دیداری پێداچوونەوە بە خولی پێداگۆجی دەکات کە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، دیداری پێداگۆجی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، کە چەند کەسایەتییەکی بواری خوێندنی باڵا ئامادەی بوون. د.ئامانج عەبدوڵڵا سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و د. …

بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار سیمینارێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

ڕۆژی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، سیمینارێکی هاوبەشیان بەناونیشانی “چۆن بۆشایی توێژینەوە لە پێداچوونەوەی ئەدەبیاتەوە بدۆزینەوە” سازکرد. لەم سیمینارەدا ئامادەبووان کۆمەڵێک تێڕوانینی جیاوازیان پێدرا سەبارەت بە پرۆسەی دیاریکردنی بۆشاییەکانی …

سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار سیمینارێک بە ناونیشانی “شێوازی ژیانی تەندروست و خودپەروەردەکردن” ئەنجام دەدات

لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، لە میانی چالاکیی بەهارەی سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار، بەڕێز مامۆستا بروا عوسمان سیمینارێکی بە ناونیشانی “شێوازی ژیانی تەندروست و خودپەروەردەکردن” پێشکەش کرد. بە ئامانجی پێشخستنی شێوازی ژیانی تەندروست لەنێو فێرخوازاندا، بەباتەکەی مامۆستا بڕوا عوسمان تیشکی …